چاكسازی ئابوری و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ترین ڕۆڵ و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی و زه‌مینه سازكردن بۆپێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و وڵات له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا.
له‌دێرزه‌مانیشه‌وه ئاشكرایه كه باری ئابوری و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌كان و وڵاتان هه‌میشه دۆخێكی دیاریكراو و نه‌گۆڕی نابێت، به‌ڵكو به‌خولی جیاجیادا تێده‌په‌ڕێت، له‌خولێكدا له‌كاتی گه‌شه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشگوزه‌رانیدا ده‌بێت، به‌ڵام له‌خولێكیتردا به‌هۆكاری زاتی و بابه‌تی ده‌چێته دۆخی قه‌یراناوی و قات و قڕییه‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه له‌خولی خۆشگوزه‌رانی و ده‌وڵه‌مه‌ندیدا به‌خه‌می ئه‌گه‌ری قه‌یران و نه‌هامه‌تیه‌وه‌بن و ئاماده‌كاری و پلانی پێشوه‌خته‌یان هه‌بێ بۆتێپه‌ڕاندنی دۆخی قه‌یراناوی به‌كه‌مترین زیان.
له‌وسۆنگه‌یه‌وه چیرۆكی یوسف پێغه‌مبه‌ر-درودوسه‌لامی خوای لێبێت- باشترین ئیلهام به‌خشه بۆچۆنێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری و قات و قڕی و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره ترسناكه‌كانی قه‌یرانه‌كه. به‌ڵام دیاره كه خاڵی جه‌وهه‌ری بۆسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕیشه‌یی به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابوری‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئیراده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن قیاده‌ی باڵای وڵاته‌وه هاوكات جورئه‌تی بڕیاردان و جێبه‌جێكردنیشی، وه‌ك له‌چیرۆكی یوسف پێغه‌مبه‌ردا پادشای میسر گوزارشتی لێكردووه، چونكه زۆر به‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌گوێده‌گرێت بۆلێكدانه‌وه‌ی یوسف بۆخه‌وه‌كه‌ی و به‌راوردی ده‌كات له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌كانی پیاوانی ئاینی په‌رستگای ئامون، ڕاستی و دروستی لێكدانه‌وه‌كه‌ی یوسفی بۆده‌رده‌كه‌وێت، به‌هه‌مو توانایه‌كیه‌وه هاوكاری و پشتیوانی لێده‌كات بۆداڕشتنی پلانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌وقه‌یران و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌پێشبینی ده‌كرا دوای حه‌وت ساڵ ڕوبكاته وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌كه.
یوسف پێغه‌مبه‌ریش-درودی خوای له‌سه‌ر-ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕی بۆهه‌ڵگرتنی ئه‌وبه‌رپرسیارێتییه سه‌نگینه‌و ڕایگه‌یاند كه‌ده‌توانێت ئه‌وكاره ئه‌نجامبدات. وه‌ك قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێده‌كات: (قَالَ ربي اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ ۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ )ئاماژه ده‌كات بۆ دوسیفه‌تی گرنگ، یه‌كه‌میان(حفيظ) كه‌هێمایه بۆئه‌مانه‌ت و دژه گه‌نده‌ڵی و كه‌فائه‌تی ئیداری و توانای كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی داهاتی وڵات به‌شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری، دووه‌میان(عليم) كه‌هێمایه بۆهه‌بونی زانست و توانای پێشبینیكردنی ئاینده و پلاندانان بۆئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌و ده‌رچون له‌قه‌یران و نه‌هامه‌تی چاوه‌ڕوانكراو.
یوسف-درودو سه‌لامی خوای لێبێت-پلانه‌كه‌ی له‌حه‌وت ساڵی یه‌كه‌می باراناوی و گه‌شه‌كردنی ده‌غڵ و دان و به‌روبومی كشتوكاڵیدا به‌شێوه‌یه‌ك داڕشت كه‌به‌شێكی باش له‌داهات و به‌روبومی وڵات پاشه‌كه‌وت بكرێت بۆحه‌وت ساڵی دوه‌م كه‌باران بڕان و وشكه‌ساڵی و قات و قڕی ڕوده‌كاته وڵات و ناوچه‌كه، هاوكات توانی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تیش قه‌ناعه‌ت پێبكات به‌پێشبینییه‌كانی و پابه‌ندبون به‌پلان و به‌رنامه‌كانی، به‌وشێوه‌یه میسر‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش له‌مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ڕزگاركرد.
له‌ئاكامی سه‌ركه‌وتنی له‌چاكسازی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، زه‌مینه‌سازبوو بۆئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌یی له‌بواره‌كانی تردا، به‌تایبه‌تی چاكسازی ئاینی. له‌وبواره‌دا توانی كۆتایی بهێنێت به ده‌سه‌ڵاتی چه‌واشه‌كارانه‌ی ده‌زگاكانی بتپه‌رستی و كۆمه‌ڵگه‌ی میسری له‌سته‌م و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ڕزگاركرد.