دوا به دوای هۆشیاربوونه‌وه‌ی گه‌لان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و، به‌تایبه‌تی له نیوه‌ی دووه‌می، ئیتر شۆڕشی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێكرد،رۆژ به‌ڕۆژ گڵپه و پڕوشكی ئاگری شۆڕش زیاتر و زیاتر ناوچه‌كه‌ی ئه‌ته‌نی.
له لایه‌كی تره‌وه وڵاته داگیركه‌ره‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌وانی تر، مانه‌وه‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا به ته‌واوی ئه‌ركی زۆر قورس كردبوون،بۆیه له ژێر هه‌ر دوو فشار و پاڵنه‌ره‌كه، سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتنی وڵاتان بوو به مۆدێل و یه‌ك به‌دوای یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی خه‌بات و تێكۆشان به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت و شۆڕشگێردا سه‌ركه‌وتن و، جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، دواجار بوون به دیكتاتۆر و كورسی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ كرد‌و رێگایان نه‌دا كه‌سی تر بێته پێشه‌وه. دیكتاتۆره‌كان چه‌ندین (ده‌یه) حوكمڕانیان كرد و، هه‌ناسه‌یان له میلله‌ت بڕی و، سه‌رخان و ژێرخان و رابردوو داهاتوو و، دار و نه‌داری وڵاتیان ته‌نیا بۆ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان برد و دزی.
سه‌یر ئه‌وه‌یه گه‌لانی سه‌ركوتكراو، به‌رده‌وام ئومێدیان به خۆرئاوا هه‌ڵچنیوه كه بێن و رزگاریان بكه‌ن له ده‌ست دیكتاتۆره‌كانی خۆیان،به‌ڵام وه‌ك رۆژی رووناك دیار و ئاشكرایه، كه هه‌رگیز خۆرئاوا حه‌ز به دیموكراسی و عه‌داله‌ت و سه‌روه‌ری یاسا ناكات بۆ گه‌لانی خۆرهه‌ڵات.
ساده‌ترین هۆكاریش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر رێگا بده‌ن خه‌ڵكی چاك و پاك و عه‌داله‌تخواز وخزمهتكار و پێشكه‌وتوو ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، ئه‌وه هیچ جیاوازێك له نێوان ئێمه و ئه‌واندا نامێنێ،له كاتێكدا ئه‌وان به‌رده‌وام مه‌به‌ستیانه، به هه‌موو دنیا بڵێن فه‌رموو ئه‌وه خۆرهه‌ڵاتی موسڵمان و ئه‌وه‌ش خۆرئاوای سیكۆلار!!!
له لایه‌كی تره‌وه عه‌قڵه‌یه‌تی دواكه‌وتوی زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی خۆرهه‌ڵات، ژینگه‌یه‌كی زۆر له‌باری فه‌راهه‌م كردوه بۆ گه‌شه‌كردن و نه‌شونمای هه‌موو جۆره ڤایرۆس و میكرۆبێكی كوشنده.
ساخكردنه‌وه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی خۆ‌یا و فرۆشتنی به وڵاتانی ناوچه‌كه، هۆكارێكی تری ئێش و ئازاری گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه. هه‌نارده‌كردنی ده‌روون نه‌خۆش و خه‌ڵه‌تاوه توندڕه‌وه‌كانی خۆیان هۆكاریكی تره بۆ به‌رده‌وامی دان به بڵێسه‌ی ئاگری شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا. چاوبڕینه سامانی وڵاتان و، دروستكردنی پێگه بۆ خۆیان له‌ژێر پاساوی جۆرا وجۆر، هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ نائارامی ناوچه‌كه.
ئیتر هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا و چه‌ندین هۆكاری دیار و نادیاری تریش هۆكارن بۆ نا ئارامی ناوچه‌كه و خراپی حاڵ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان.
هه‌ر كاتێكیش خه‌ڵك دوای ده‌یان ساڵ له زوڵم و زۆرداری بێ ده‌نگی بشكێنێن و ڕاپه‌ڕن، ئه‌وه رێگا ناده‌ن گه‌لانی چه‌وساوه به مافه‌كانیان بگه‌ن و، هه‌ر له رێگای ئه‌ڵقه له گوێكانی خۆیان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو شۆڕشه‌كان و رێگا ناده‌ن هچی تیا سه‌وز بێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێگای كوده‌تایه‌كی خوێناوی شۆڕشی میسر له‌بار برا و ، ئێستاش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كات ده‌كه‌ن بۆ مایه‌پوچ بوونی شۆڕشه‌كانی سوریا و لیبیا و فه‌ڵه‌ستین، ئه‌وه‌ته هێزه دیكتاتۆره‌كان به ئاشكرا له رێگای میلیشیا چه‌كداره‌كانی (حه‌فته‌ر).خه‌ریكی له‌بار بردنی حكومه‌ته شه‌رعیه‌كه‌ی لیبیان.
هه‌ر یه‌ك له سعودیه ئیمارات وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی به‌ناو موسڵمان، سه‌دان میلۆن دۆلاریان به‌خشیوه بۆ قه‌تڵوعام كردنی گه‌لانی ناوچه‌كه و، هێنانه پێشه‌وه‌ی خراپترین خه‌ڵكی جه‌للاد و نه‌فام و ناشایسته بۆ سه‌ر ته‌ختی حوكمڕانی.
به‌داخه‌وه دوای سه‌ده‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆیی زۆرێك له وڵاتانی خۆرهه‌ڵات، تا ئێستا شوڕش دزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان رێگایان نه‌داوه، خه‌ڵك هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی هه‌ڵمژێ،ته‌نیا رۆژێك وه‌ك مرۆڤ بژین،بۆ ته‌نیا جارێك خه‌وه‌كه‌یان بێته دی و، هه‌ست به بوونی خۆیان بكه‌ن.
ئاخر كاتێك كه شۆرش دزرا، واتا هیوا وشك بوو و ئومێد هه‌ڵوه‌ری،چونكه دزین و به لاڕێدابردنی شۆڕشه‌كان جگه له مایه‌پوچی و به‌دبه‌ختی هیچی تری لێ چاوه‌ڕێ ناكرێت.
زۆر جار گۆڕانكای وه‌ك خه‌وی درانگانی شه‌و، ئه‌مری واقیعه و به زمانی حاڵ واقیعه‌كه هاوار ئه‌كات بم گۆڕن!.
به‌ڵام شوڕش دزه‌كان له بۆسه‌دان و شهونخوی ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، كارێك نه‌كرێ به زیانی ئه‌وان ته‌واو بێت و، مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌زۆر سه‌پێنراوه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه دروست بكات.