بۆ حه‌لاوی باس مه‌كه‌ن
1 سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مان وتی قه‌رزه‌كه بووه به 28 ملیار‌و شتێ ، ئه‌و ته‌نانه‌ت تا دینارێكیشی باسكرد ، كێشه ئه‌وه‌یه كه‌س ناڵێ بۆ ئه‌م قه‌رزه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده قه‌رزارین ئه‌ی بۆ به‌رده‌وام ده‌سته ی كورسی خواز ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و ده‌بنه خاوه‌نی هه‌موو شت ، ئه‌م قه‌رزه بۆ دروست بوو ، كێ دروستی كرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌یان كرد خۆیان ئێستا چیان هه‌یه ، ئه‌وه خێره ئه‌وانه‌ی هه‌رێمیان خستوه‌ته ژێر باری قه‌رزه‌وه خۆیان بوونه به ملیاردێری دۆلار ، خۆ هه‌ر ئه‌وانه بدرێنه دادگا‌و هه‌ق و حسابیان له گه‌ڵ بكرێت ، میله‌ت له ژێر باری ئه‌و قه‌رزه، كه ئه‌وه‌ش هه‌مووی قه‌رز نیه رزگاری ده‌بێت ، ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌توانن ته‌مه‌نی خۆیان درێژتر بكه‌نه‌وه ، كێ بڕوای به‌وه‌یه هه‌رێمێكی بێ‌ناز 28 ملیار قه‌رزاره‌و كاره‌بای 24 سه‌عاتی نیه‌و نه‌وتی سپیش شك نابا بیدات به هاونیشتمانیه‌كانی .
2 له عیراقدا له 2003ه‌وه تا 2020 " 250" ملیار دۆلار حه‌په‌لوشكراوه ، له هه‌رێمیش ئه‌م گه‌نده‌ڵی و حه‌په‌لوشه هه‌بووه‌و به‌رده‌وامه ئێستا خه‌ڵك هه‌قی خۆیه‌تی به‌راوردی ئه‌وه بكات له نێوان گه‌نده‌ڵ و دزو مافیاكان و دیكتاتۆره‌كاندا كامیان زیاتر چنگ به خوێنن، یه‌ك چنگ به خوێنی كوشتنی راسته‌و خۆ‌و یه‌كیش چنگ به خوێنی كوشتنی له سه‌ر خۆ ، ئه‌وانه‌ی له عیراق و هه‌رێم له 2003ه‌وه حاكمن ئه‌وه‌ی به سه‌ر عیراقیان هێناوه هیچی له ئه‌وه كه‌متر نیه سه‌دام و پێڕه‌كه‌ی له 1968ه‌وه تا 2003 به سه‌ر عیراقیان هێنا ، خه‌ڵك له عیراقدا له به‌رده‌م یان مردن و وێرانی زیاتر ، یان شۆڕش و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مه‌دایه .
3 هه‌ر شه‌رمه باسی دیموكراسی بكه‌ن و رۆژنامه‌نوس بگرن و بڵێن پاره‌ی له لایه‌نی ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه ، من شه‌رم ده‌كه‌م پیاوێكی وه‌ك دیندار زێباری زمانحاڵی ئه‌م حكومه‌ته بێت و كاری پینه‌كردنی عه‌یب و عاره‌كان بێت ، ئاخر ئه‌زبه‌نی تۆ ئاره‌ق ناكه‌ی ، ئاخر خۆ حزبی ئه‌م وڵاته به ئاشكرا ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه سه‌ركرده‌كانی پاره‌ی لێوه‌ر نه‌گرن ، بڕۆ یاداشته‌كانی كیسنجه‌رو عیسا پژمان و زۆری تر بخوێنه‌وه ، ئێوه به دانپیانانی خۆتان نه‌ك پاره‌تان له‌م و له‌و وه‌رگرتووه ، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك موچه‌و پاره‌ی خه‌ڵكتان دزیوه‌و به قه‌ولی خۆتان شۆڕشتان پێ دروستكردووه ، ئه‌و قسانه بۆ حه‌لاویش باس مه‌كه‌ن بانه‌قرتێ له پێكه‌نینا.
4 ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی سه‌ری زار‌و بنی زاریان مافی مرۆڤ و قسه‌ی زله ، ئه‌وه خێره له سه‌ر ئه‌و گرتن و رفاندن و سوكایه‌تی كردنه به خه‌ڵك نقه‌یان لێوه نایه‌ت ، یان جارێ خه‌ریكی رێكه‌وتنی ژێر به ژێر‌و دامه‌زراندنی كۆمپانیان ؟!