ئامارەكانی كۆرۆنا لە بەرزبونەوەیەكی خێرادان
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئامارەكانی كۆرۆنا لە بەرزبونەوەیەكی خێرادان

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 147 ملیۆن و 871 هەزار و 365 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 3 ملیۆن و 124 هەزار و 581 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 147 ملیۆن و 871 هەزار و 365 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 125 ملیۆن و 446 هەزار و 250 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 19 ملیۆن و 300 هەزار و 543 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، 32 ملیۆن و 824 هەزار و 389 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

وڵاتی ئێرانیش لە ئێستادا لە دۆخێكی خراپی كۆرۆنادایە و بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2126 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 496 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، لە ئێستادا وڵاتی ئێران لە پلەی 14ی ڕیزبەندیەكەدایە و 2 ملیۆن و 417 هەزار و 230 كەس تووشی پەتاكەبون و 70 هەزار و 70 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

عێراقیش لەپلەی 25ی ڕیزبەندیەكەدایە و تاوەكو ئێستا 1 ملیۆن و 31 هەزار و 322 كەس تووشبووی پەتاكەن و 15 هەزار و 257 تووشبووش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە ئامارەكانی ڕوو لەبەرزبونەوەیە و تاوەكو ئێستا 146 هەزار و 31 حاڵەتی پەتاكە لە هەرێم تۆماركراوە و 3 هەزار و 959 هاوڵاتیش بەپەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

أهم أخبار