فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به فه‌رمی داوای له سه‌رۆكایه‌تی كرد پرسی لێبڕینی موچه بخاته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
بریاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌كانی منداڵان و هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت كۆببێته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته ئه‌مرۆ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه پرسی لێبرینی موچه‌ش بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه به‌پێی مادده‌ی (48) بڕگه‌ی 4 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، كه پێشتریش به واژووی 42 په‌رله‌مانتار یاداشتیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێبڕینی موچه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی.