جوتیار عادل: بەم نزیكانە وەڵامی قسەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەینەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

جوتیار عادل: بەم نزیكانە وەڵامی قسەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەینەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: بەم نزیكانە وەڵامی قسەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی راستنەكردنی داهاتی نەوتی هەرێم دەدەینەوە.

جوتیار عادل لە لێدوانێكدا بە گاڤ نیوزی رایگەیاندوە: بەهۆی قسەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی راستنەكردنی داهاتی نەوتی هەرێمەوە، بەم نزیكانە وەڵامی ئەو وەزارەتە دەدەینەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت پێشتر عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندبوو، "وەزارەتی نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێكی نەوتی هەرێمی رادەستنەكراوە لە چوارچێوەی بەندەكانی پڕۆژەی بودجەدا".

بەپێێ‌ یاسای بودجەی عێراق، پێویستە هەرێمی كوردتان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە فیدراڵیەكان رادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات، لەبەرامبەردا پشكی خۆی لە بودجە وەدەگرێت كە بۆ ساڵەكە بە 12 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

أهم أخبار