ئامارەكانی كۆرۆنا لە بەرزبونەوەیەكی خێرادان
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئامارەكانی كۆرۆنا لە بەرزبونەوەیەكی خێرادان

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 160 ملیۆن و 359 هەزار و 125 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 3 ملیۆن و 332 هەزار و 419 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 160 ملیۆن و 359 هەزار و 125 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 138 ملیۆن و 152 هەزار و 659 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 18 ملیۆن و 874 هەزار و 47 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، 33 ملیۆن و 550 هەزار و 115 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

عێراقیش لەپلەی 24ي ڕیزبەندیەكەدایە و تاوەكو ئێستا 1 ملیۆن و 122 هەزار و 914 كەس تووشبووی پەتاكەن و 18 هەزار و 714 تووشبووش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە ئامارەكانی ڕوو لەبەرزبونەوەیە و تاوەكو ئێستا 158 هەزار و 146 حاڵەتی پەتاكە لە هەرێم تۆماركراوە و 4 هەزار و 137 هاوڵاتیش بەپەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

أهم أخبار