ئەمریکا ئاشکرایکرد بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی فرۆکەخانەی كابوڵ لە نزیکەوە کاردەکەن
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئەمریکا ئاشکرایکرد بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی فرۆکەخانەی كابوڵ لە نزیکەوە کاردەکەن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، ئاشکرایکرد بە مەبەستی سەرلەنوێ کردنەوەی فرۆکەخانەی حامید کارزایی بەزووترین کات، لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا و قەتەر کاردەکەن.

بڵینکن، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ ھەڵسەنگاندنی پرسی ئەفغانستان لە باڵەخانەى وەزارەتی دەرەوەى ئەمريكا ئەنجامدا.

بڵینکن، ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکانی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەردەوامە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا سەردانی دۆحە دەکات و چاوی دەکەوێت بەو ئەفغانییانەی کە بۆ ئەو شوێنە گوازراونەتەوە.

ئانتۆنی بڵینکن، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە پاش دۆحە سەردانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەکات و لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ٢٠ وڵات کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسی ئەفغانستان ئەنجامدەدەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، ئاماژەی بەوە کرد کە سەبارەت بەو ھاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە ئەفغانستان ماون لەگەڵ تاڵیبان لەسەر خەتن و رایگەیاند، زۆر گرنگە تاڵیبان پابەندی بەڵێنەکانی بێت لەسەر رێگەدان بەو کەسانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبھێڵن.

ئانتۆنی بڵینکن، گوتیشی: "لەگەڵ ھاوبەشەکانمان قەتەر و تورکیا، لە نزیکەوە کاردەکەین بۆ خستنەوەسەرپێی پایتەختەکە و سەرلەنوێ کردنەوەی فرۆکەخانەی حامید کارزایی بەزووترین کات".

أهم أخبار