ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیلوول، سەرۆکی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم، مەسرور بارزانی بەشداری کرد لە راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ڕایگهیاند "دەڤەری زاخۆ لە رووی گەشتوگوزاریش دەڤەرێکی جوان و خۆشە، بەڵام بەداخەوە لەبەر بوونی پەکەکە لە ماوەی رابردوودا کە بووەتە سەرئێشە".
مەسرور بارزانی له وتارهكهیدا وتی : "دەڤەری زاخۆ لە رووی گەشتوگوزاریش دەڤەرێکی جوان و خۆشە، بەڵام بەداخەوە لەبەر بوونی پەکەکە لە ماوەی رابردوودا کە بووەتە سەرئێشە".
سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم وتیشی "دانیشتووانی گوندەکان و ھاووڵاتییان ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەکانیان، داواکاری ئێمە لە ھەمووان ئەوەیە سەروەری خاکی ئێمە بپارێزن، رێز لە زەحمەت و ماندووبوونی خەڵکی ئێمە بگرن، رێز لە خەبات و قوربانیدان و شەھیدان و خوێنی شەھیدان بگرن، ئەو خاکە بە خوێن رزگارکراوە، ئەم وڵاتە بە خوێن رزگارکراوە و زەحمەتێکی زۆرمان بۆ کێشاوە، ئەمڕۆ نابێت ھیچ کەسێک مافی ئەوە بەخۆی بدات دەستدرێژی بکاتە سەر ئەم خاکە یان زەحمەتی بۆ خەڵکی ئێمە دروست بکات، بەھیچ جۆرێک ئەمە قبوڵ ناکەین، داوایان لێدەکەین ئەو سەرئێشەیە بەس بێت و خەڵکی ئێمە بگەڕێنەوە سەر خاک و ئاوی خۆیان، بۆ ئەوەی ئێمەش وەکو حکوومەت بتوانین خزمەت بگەڕێنینەوە ئەو گوند و ئەو دەڤەرانە کە تا ئێستا نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە، چونکە جێگەی دڵگیر و خۆشن، دەتوانرێت بکرێتە جێگەی سەرنجڕاکێش، نەک تەنیا بۆ خەڵکی دەڤەری زاخۆ و پارێزگای دھۆک، بەڵکو بۆ ھەموو کوردستان".