به‌غدا بڕیاری ناردنی 200 ملیاری ئه‌م مانگه‌شی ده‌ركرد
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

به‌غدا بڕیاری ناردنی 200 ملیاری ئه‌م مانگه‌شی ده‌ركرد

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكرای دەكات، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری ئەو مانگەی دەركرد .

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاند: "دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاش دەنگدان، رەزامەندیی داوە، 200 ملیار دیناری دیكە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت كە مانگانە پارەکە لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەدرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: " بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گشتاندنی بۆ دەكرێت و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەنێردرێت، تاوەكوو ئەوەی پێویست بێت، جێبەجێ بكرێت".

فارس عیسا بۆ باس وتیشی: "رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".

به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌وه‌، حكوومه‌تی عێراق، بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دینار وه‌ك سلفه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان دەكات، تا ئه‌و كاته‌ی وردبینی له‌ داهات و پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.

بڕیارە رۆژی شەممە ٢٥ی ٩ی ٢٠٢١، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە شێوەی ١٠٠٪ دەست پێ بكات.

 

أهم أخبار