ڕاگەیاندن لەنێوان (ئازادی و بەرپرسیاریدا)
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ڕاگەیاندن لەنێوان (ئازادی و بەرپرسیاریدا)

بەتێگەیشتن و ئەزموونی چەن ساڵەی خۆم لەم بوارەدا ، ڕاگەیاندن نابێ درۆ بکات و پێویستە ڕاستیەکان وەک خۆی بگەیەنێ،بەڵام لەهەمانکاتدا نابێ هەموو ڕاستیەکانیش بڵاوبکاتەوەو پیشان بدات ، بەتایبەتی لەکاتە هەستیارەکاندا، وەکو :- (جەنگ و کارەساتە سروشتیەکان و بڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشیه ترسناکەکان..هتد) هیچ ڕاگەاندنێک لەدونیادا،چەندە ئازادو پرۆفیشناڵ بێت، هەموو نهێنیەکان بڵاوناکاتەوە .

چونکە ئەوکاتە هیچ مانایەک بۆ چەمکی{بەرپرسیاریی} نامێنێت وەک بنەمایەک بۆ کاری ڕۆژنامەنوسی وڕاگەیاندن ،کە شارەزایان و توێژەران وکۆمەڵناسان دەمێکه جەختی لەسەردەکەنەوە، چونکە بڵاوکردنەوەی هەندێ هەواڵ و زانیاری کاریگەریی زۆر سەلبی وترسناک لەسەر ورەو باری دەروونی خەڵک دروست دەکات و لەوانەیە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە.

لێرەدا ڕەنگە کەسێک بڵێت ئەی کەوابێت، (ئازادی ڕۆژنامەنوسی ) چ مانایەکی دەمێنێت؟

لەوەڵامدا دەبێ بڵێین:- ئەو ئازادیە چوارچێوەو سنورێکی هەیەو لەهیچ کوێ ڕەهاو بێ سنورنیەو ئەوەش بە {یاسای تایبەت + ئیتیک و ئەخلاقیاتی پیشە } ڕێک دەخرێت.. بۆیە دەوترێ ( انت حر مالم تضر) واتە :- (تۆئەوەندە ئازادی تاکو زیان نەگەیەنی).

أهم أخبار