ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: منداڵانی غەززە برسین و چاوەڕوانی هاوكارییەكانی ئێوەین تاوەكو بە ئامانەتەوە پێیان بگەیەنین.
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڵاویكردوە: ئێمە وەك ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەهاوكاری ئێوەی بەڕێز هەزاران ژەمە خواردنی گەرم و سەبەتەی خۆراك و سەبەتەی پاككەرەوە و شیر و دایبی منداڵ و بیری ئاو دەیان پڕۆژەی تریشمان لە غەززە جێبەجێ كردووە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئێستاش بەردەوامین و بەهاوكاری ئێوەی بەڕێز دەمانەوێت خواردن و پێداویستی تر بگەیەنینە غەززەی سەربەرز، بۆ ناردنی هاوكارییەكانتان سەردانمان بكەن یاخود لەڕێگای باڵانس و فاستپەی هاوكارییەكان بنێرن (باڵانسی ئاسیا + فاستپەی+ FIB بۆ ژمارە 07702914242) و (باڵانسی كۆرەك بۆ ژمارە 07502914242 ).