ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی پەیامێكی ئاڕاستەی خێرخوازان كردو ڕایدەگەیەنێت: بەرهەمی بەخشینەكانتان بۆ منداڵانی بێ باوك (612) ملیۆن دینار بووە كە بە سەر (5346) منداڵی نازداردا دابەشكرا.
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڵاویكردەوە: سەرەڕای خراپی دۆخی ئابوری لە كوردستان، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوكاری خێرخوازان، بڕی 612 ملیۆن دیناری بە سەر (5346)منداڵی نازداردا دابەشكرد.
ئەوەشی خستەڕوو: لەسەرجەم لق و نوسینگەكانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان منداڵانی نازدار دوو مووچەیان وەرگرت كەبریتی بوو لەموچەی مانگەكانی (11و12)ی 2024، كە لەلایەن خێرخوازانەوە بۆیان دابین كرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەهاوكاری خێرخوازان هەر دوو مانگ جارێك بە سەدان ملیۆن دینار وەكو مووچە بەسەر منداڵانی نازداردا دابەش دەكات، لەهەر لقێك لە ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڕێكی دیاریكراو پارە وەكو مووچە دابەشكرا بەسەر منداڵانی نازداردا بەم شێوەیە:
لقی سلێمانی (250) ملیۆن دیناری بەسەر (2146) منداڵی نازداردا دابەشكرد.
لقی گەرمیان بڕی(110) ملیۆن دیناری بەسەر (900)منداڵی نازدارد دابەشكرد.
لقی دهۆك (102)ملیۆن دیناری بەسەر (850) منداڵی نازداردا دابەشكرد.
لقی هەولێر بڕی (87) ملیۆن دیناری بەسەر (850)منداڵی نازداردا دابەشكرد.
لقی كەركوك بڕی (63) ملیۆن دیناری بەسەر (600)منداڵی نازداردا دابەشكرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: خێرخوازانی خۆشەویست ئێوەش دڵخۆش بن بەدڵخۆش بوونی منداڵانی نازدارو، مەڵۆیەكی دیكەتان خستە سەر خەرمانی چاكە و ئیحسانتان، ڕێكراوی ڕابیتەی مرۆیی گرنگییەكی تایبەت دەدات بە منداڵانی نازداری وڵاتەكەمان، هەمیشە لە خەمی پەروەردە و دابینكردنی بژێوی ژیانیاندایە تا وەك سەرجەم منداڵانی دیكە بە ئاسایی ژیان بكەن ، هەر بۆیە جگە لە مووچەی دیاریكراوی مانگانە بەردەوام هاوكاری دیگەیان دەكات وەك جل وبەرگ و پێداویستی قوتابخانە و دابینكردنی جل و بەرگ بۆ جەژنەكان، تا بەدڵی خۆشەوە بۆنەكان بەسەربەرن.