ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەردەوامە لەكاروچالاكی و پرۆژەكانی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێم و لە نوێترین چالاكیدا توانی هاوكاری بگەیەنێتە 190 خێزانی غەززە.
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی پەیامێكی دڵخۆشكەری ئاڕاستەی خێرخوازانی هەرێمی كوردستان كردو ڕایگەیاند: دڵتان خۆش دەكەین كە بەهاوكاری ئێوە هاوكاری ماددیمان دابەشكرد بەسەر ١٩٠ خانەوادە لە غەززەی سەربەرز.
جێگەی باسە، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی دەیان ساڵە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەكاروچالاكیە جیاوازەكانی بەسەرجەم چین و تویژەكان.