x

X
24/02/2025 - 11:02
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی: ئامادەكاریەكانی ڕەمەزان لەغەززە دەستیپێكرد

ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕایدەگەیەنێت: یەكەم پڕۆژەمان لەغەززە لە پێش ڕەمەزان (2500) دوو هەزاوو پێنج سەد كیلۆ خورما دابەشكرا.

ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڵاویكردەوە: بەهاوكاری خێرخوازان لەباكوری غەززە خێمە بەخێمە دەستمان كرد بەئامادەكاری پێشوازی ڕەمەزان، یەكەم پڕۆژەی 500خێزان هەریەكەو 5كیلۆ خورمای بەسەردا دابەشكرا بۆ ئەوەی بتوانن بەربانگی ڕەمەزانی پێ بكەنەوە.

ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی 10پڕۆژە بۆ مانگی ڕەمەزان پێشكەش خێرخوازان دەكات كە خێرخوازان دەتوانن هاوكارییەكانیان بەم پڕۆژانە ببەخشن.