x

X
01/03/2025 - 09:37
رابیتەی مرۆیی بۆ مانگی ڕەمەزان هاوكاریەكی زۆر دەگەیەنێتە غەززە

لەچوار چێوە ئامادەسازیەكان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی وەفدێكی نارد بۆ سەرپەرشتی پڕۆژەكانی ڕەمەزان بۆ خەڵكی لێقەوماوانی غەزە.

شاندەكەی رابیتەی مرۆیی، سەردانی بنكەی عەمباری گەیشتنی گۆشتی قوربانی رابیتەیان كرد كە كراونەتە ناو قوتوو و بەشێوەیەكی تەندروست هەڵگیراون و توانای هەڵگرتنیان هەیە بۆ چوار ساڵ و لە باشترێن كارگەی جیهانی ئامادەكراوەو پڕۆژەكەی رابیتەی مرۆیی بۆ غەززە پێكهاتوە لە 3800كارتۆن گۆشت كە دەبێتە 91500 قوتو بۆ خەڵكی غەززە دەنێردرێت.

لە ئێستاشدا كە لە لێقەوماوانی غەززە لە پێشوازی رەمەزاندان، باشترین كاتە بۆ گەیاندنی ئەم پڕۆژەیە بەهۆی گەڕانەوەی خەڵكی ئاوارەی غەزە، وەكردنەوەی دەروازەكان بۆ گەیاندنی هاكارییە مرۆییەكان، بەپێی لێدوانی رابیتەی مرۆیی.

ئەم هاوكاریانە لە مانگی ڕەمەزاندا دەگاتە دەستی ئاوارەكانی غەززە، رابیتەی مرۆیی داوا لە خێرخوازانی كوردستان دەرەوە دەكات هواكاریەكانیان بگەیەنن بە دەستی رابیتەی مرۆیی بۆ گەیاندجنیان بە لێقەوامزانی غەززە.