x

X
04/03/2025 - 10:47
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی 820 سەبەتەی خۆراكی بەسەر هەژاراندا دابەش كرد


بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوكاری ڕێكخراوی حەسەنەی ئەڵمانی ٨٢٠ سەبەتەی خۆراك دابەش دەكات بەسەر هەژاراندا.

ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڵاویكردەوە : ٨٢٠ خێزانی هەژار سفرە و ماڵیان ئاوەدان كرایەوە بەدابینكردنی سەبەتەی خۆراك كە هەموو پێداویستیەكانی خۆراكی تێدا بوو كە پێویستە بۆ سەر سفرەو خوانی هەر ماڵێك.

ئەوەشی خستەڕوو: لەهەر لقێك لە لقەكانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بڕێكی دیاری كراو سەبەتەی خۆراك دابەشكرا بەسەر هەژاراندا بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
لقی هەولێر ١٤٠ سەبەتەی خۆراكی دابەشكرد و ١٤٠ خێزان سوودمەند بوون.
لقی سلێمانی ١٤٠ سەبەتی خۆراكی دابەشكرد بەسەر ١٤٠ خانەوادەی هەژاردا.
لقی دهۆك ١٤٠ سەبەتەی خۆراكی بەسەر ١٤٠ خێزانی هەژاردا دابەشكرد.
لقی كركوك ١٤٠ سەبەتەی خۆراكی بەسەر ١٤٠ خێزانی سنوری پارێزگای كركوكدا دابەشكرد.
لقی موصل ١٠٠ سەبەتەی خۆراكی دابەشكرد بەسەر ١٠٠ خێزاندا و سوودمەند بوون.
لقی گەرمیان ١٦٠ سەبەتەی خۆراكی دەبەشكرد بەسەر ١٦٠ خێزانی هەژاری سنووری گەرمیاندا.