x

X
15/03/2025 - 11:27
ڕابیتەی مرۆیی دەستیكرد بەدابەشكردنی ٣٠٠ ملیۆن دینار بەسەر منداڵانی نازداردا

ئەمڕۆ شەممە، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە شاری سلێمانی ٣٠٠ ملیۆن دیناری بەسەر منداڵانی نازداردا دابەشكرد.

لەو بارەیەوە، جمال محمود بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی، بە كوردیوی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خودا، ئەمڕۆ شەممە، بەهاوكاری خێرخوازان، هەستاین بە دابەشكردنی بڕی 300 ملیۆن دینار بەسەر منداڵانی نازداردا.

ووتیشی: بە پشتیوانی خوداو هیمەتی موسڵمانان، لەم مانگی ڕەمەزانەدا زیاتر لە كاتەكانی دیكە لە كاروچالاكیەكانمان بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی منداڵانی نازدارو هەژاران و لێقەماوان.