ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی هەستا بە ڕاگەیاندنی كەمپینی هاوكاری بۆ خێزانێكی خاوەن 5 منداڵی بێباوكی كۆبانێ.
ئەم شەو، جەمال محمود بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕایگەیاند: ڕێكخراوەكەمان لەكارو چالاكیە جۆراوجۆرەكان بەردەوامەو لە نوێترین كاریشدا هەستاین بە ڕاگەیاندنی پرۆژەی كەمپینی هاوكاری بۆ خێزانێكی خاوەن 5 منداڵی بێباوكی كۆبانێ.
ووتیشی: بە پشتیوانی خوداو هیمەتی موسڵمانان هەوڵدەدەین بەشێك لە خێزانە بێ باوكەكانی كۆبانێ دڵخۆش بكەین و هاوڵاتیان لە تەواوی كوردستان دەتوانن هاوكارییەكانیان بگەیەننە دەستمان.
\