بە پێداچوونەوەیەکی وردی مێژوی سیاسی نوێ و هاوچەرخی کوردستاندا،بۆمان دەردەکەوێ ،کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا ـ جاران لەپێشیانەوە بەریتانیاو ئێستاش ئەمریکاو بەریتانیا پێکەوەـ هەرگیز لەگەڵ ئامانج و مافی سەربەخۆیی کوردستاندا نەبوون ، هەرلە پارچه پارچە کردنی خاکی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر چوار دەوڵەتی ناوچەکەدا، بەپێی ڕێککەوتننامەی شوومی سایکس بیکۆ (1916) تا شکستپێهێنانی هەوڵەکانی (شێخ مەحمودی حەفیدو سمکۆ) لە بیستەکان و (قازی محەمەد)لە 1946 و مەلامستەفا لە1975.
تەنانەت دەرکردنی بڕیاری (688)لەنیسانی 1991 بەدابینکردنی ناوچەی ئارام بۆکوردانی ئێراق لەسنوری هێڵی (36) دا ، خۆی بۆخۆی پیلانێکی شاراوە بوو، تێکدانی نەخشەو سنوری ڕاستەقینەی جوگرافیای هەرێمی کوردستان و جێگیرکردنی بوو لە چوارچێوەی سێ پارێزگاکەی (حوکمی زاتی)دا،بە دابڕینی کەرکوک و خانەقین و ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکانی ترو سەپاندنی ئەمری واقیع بەسەر گەلی کوردستاندا،کەبێدەنگ بوونیان ، یان ڕێگە پێدانیان بە هاتنەوەی سوپای ئێراق و حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆکتۆبەری ڕابوردوودا بۆ ئەوناوچە کوردستانیانە و دەربڕینی پشتیوانییان لە {یەکپارچەیی خاکی ئێراق}، سەلمێنەری ئەم ڕاستیانەیە..
بۆیە گرنگە نوخبەی سیاسی کوردلەهەرچوارپارچەی کوردستان و لەباشور بەتایبەت،لەم ڕاستیانە تێبگات و چیتر بە ئیددیعای پشتیوانی ڕۆژئاوا لەمافی چارەی خۆنوسین و دەوڵەتی کوردی،نەخەڵەتێ و پێداچوونەوە بە شێوازی بیرکردنەوەوخەبات وچۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ، بکات.