لەساڵانی پێشودا یەکێتی زۆرگلەیی لە سەرۆکایەتی هەرێم هەبوو،بەهەمان شێوە پارتییش ـ بەتایبەت ـ لەم یەک دوساڵەی دواییدا زۆرگلەیی لەسەرۆک کۆمارهەبوو کە بەڕۆڵی خۆی هەڵناسێ، دیارە خەڵکی کوردستان وزۆربەی هێزولایەنەکانیش گلەیی و ڕەخنەیان لەهەردوکیان هەبوو..
بۆیە باشوایە ئەمجارە پارتی سەرۆک کۆماری عێراق وەرگرێ و یەکێتیش پۆستی سەرۆکی هەرێم،بۆئەوەی هەردولا تاقی بکرێنەوە،بزانین چی لەمەسەلەکان ئەگۆڕێ؟
هەرچەندە بڕوام وایە ئەوان ئەودوو دەزگایە ،یان ئەو دوو پۆستەیان بەجۆرێک ڕێکخستوە،یان مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، کەهەتاهەتایە بۆخۆیان بێت،بۆیە من گومانم هەیە یەکێتی دەسبەرداری پۆستی سەرکۆماربێت، بەوهەموو دەسکەوت وئیمتیازاتەی کەهەیەتی ، بەهەمان شێوە پارتیش پێدەچێ لەبەر زۆر هۆکار،هێشتا هەرچاوی لەسەرپۆستی سەرۆکی هەرێم بێت.