زەنگێکی ترسناک بۆ کورد
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

زەنگێکی ترسناک بۆ کورد

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەنوسیەکان،وەزارەتی پلاندانانی ئێراق ،بڕیاری داوە ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی ئەنجام بدات..

دیارە ئەم پرۆسەیە ئەگەر بۆ ئێراق گرنگ وپێویست بێ، ئەوە بۆ کوردو هەرێمی کوردستان گرنگترەو بگرە هەستیاریشە،چونکە هێشتا مادەی 140 جێبەجێ نەکراوەو لەپاش ڕووداوەشومەکانی 16 ی ئۆکتۆبەریش ،جارێکی دیکە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم (ناوچەکێشەلەسەرەکان ـ بەپێی دەستور)بەتەواوی کەوتونەتە ژێر دەسەڵای حکومەتی بەغداوەوژمارەیەکی زۆریش لەخێزانی کورد لەژێر گوشاری جۆراوجۆردا زێدی خۆیان بەجێ هێشتوەو ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردوە،لە بەرامبەریشەوە خێزانی هاوردەی عەرەب گەڕاونەتەوەو دەگەڕێنەوەو پێدەچێ هەندێ هێزی ئێراقی تائیفیش، لەبەرنامەیاندا بێ لەڕۆژان و ساڵانی داهاتودا،جارێکی تر بە پلان دەس بە تەعریب و تەشییع بکەنەوە.
بۆیە هێزولایەنە کوردستانیەکان ئەمڕۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی دیکەی نەتەوەیی ونیشتمانی قورسدان،دوای ئەوەی لە16 ی ئۆکتۆبەری 2017دا، بەرهەمی خوێنی نزیکەی (دووهەزار) شەهیدو (سێ ساڵ) بەرخۆدانی نەپساوەو قارەمانانەی پێشمەرگەیان،لەچەند کاتژمێرێکدا لەدەس دا..
گرنگە هێزەکوردستانیەکان خەمی ئەوناوچانەو جێ بەجێکردنی مادەی 140بکەنە ئەولەویەتیان و بەهیچ جۆرێک سازشی لەسەرنەک..
لەدانوستانەکانیاندا لەگەڵ هێزە باڵادەستەکانی بەغدا،دەبێ بەپلەی یەکەم بۆئەم پرسە تێ بکۆشن،نەک بۆپۆستی گەورە گەورەی بێ ناوەڕۆک ،کە لە 15 ساڵی ڕابوردودا ،جگە لەدەسکەوتی حیزبی بۆ هێزەسەرەکیەکان،هیچ ڕەنگدانەوەیەکی ئیجابی بۆئامانجەستراتیجیەکانی خەڵکی کوردستان نەبووە ..

أهم أخبار