لەڕوژی جیهانی مافی مرۆڤدا ئازادی ویەکسانی مرۆڤەکان لەدوو وتەی بەپێزی دوو پێشەوای ئیسلامد
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لەڕوژی جیهانی مافی مرۆڤدا ئازادی ویەکسانی مرۆڤەکان لەدوو وتەی بەپێزی دوو پێشەوای ئیسلامد

عومەری کوڕی خەتتاب پێشی 14 سەدە ئەم وتە ئاڵتونیەی دەربارەی ئازادی مرۆڤەکان وتووە :- ((متی استعبدتم الناس
وقد ولدتهم امهاتهم احرارا؟! ))
واتە ـ ئەوه لەکەیەوە خەڵکتان بەکۆیلە کردوە ،لەکاتێکدا کە ئەوان بەئازادی لە دایک بوون؟!
شێوازی دەربڕینی ئەم وتەیە لەلایەن خەلیفە عومەرەوە،لەزمانی عەرەبیدا پێی دەوترێ سیغەی :- (استفهامی استنکاری) واتە شێوە پرسیارێک ،کەئینکارو ڕەتکردنەوەی پێشوەختی تێدایە..
یانی ئێوە بەچ هەقێک دەتانەوێ خەڵکانێک بکەنە کۆیلەو بیانچەوسێننەوە، لەکاتێکدا کەئەوان بەئازادی لەدایک بوون وهەردەبێ بەئازدییش بژین..
ناوەڕۆکی ئەم وتە بەنرخ وپێزە ،
پێشی تەنها 70 ساڵ لە ـ 10ـ12ـ 1948 لەبڕگەکانی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا جێگیرکراوە ،کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ،پەسندکرا..
خەلیفەو پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تالب یش پێشی 14 سەدە بناغەیەکی پتەوی بۆ یەکسانی و پێکەوەژیانی مرۆڤەکان داناو وتی:-
( الناس صنفان : اما اخ لك في الدين ،او نظير لك في الخلق)
واتە ـ خەڵک دوو تاقمن ،یان برای تۆن لەئاین دا ، یان دروستکراوێکی هاوشێوەی تۆن..

أهم أخبار