کورد له سوریا لەبەردەم ئەگەره تاڵەکاندا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

کورد له سوریا لەبەردەم ئەگەره تاڵەکاندا

به دا خه وه، له دوای پاشه کشه ی هێزه کانی ئه مریکا له ناوچه که ، پێشبینی 

ده کرێ ، ڕۆژئاوای کوردستان بکه وێته
به رده م دوو بژارده ،یان دوو ئه گه ر ،
که هه ر دوکیان تاڵن :-
١- شه ڕکردن له گه ڵ ئۆپۆزسێون ، که هێزێکی گه وره ی وه کو تورکیا پشتگیرییان ده کات و ئاسته مه (په یه ده) بتوانێت تا سه ر به رگری بکات و خۆی ڕاگرێ به رامبه ر ئه وهێزانه.
٢ - ڕاده سکردنی ناوچه که به هێزه کانی ڕژێمی ئه سه د، چ به ناچاری و ئاشتی بێت، یان پاش به رگریکردنێکی کاتی و قوربانیدانێکی زۆر و بێ ئه نجام ..
دواجاریش گه ڕانه وه بۆ خاڵی سفرو چوارگۆشه ی یه که می پێش ٢٠١١.
جێی خۆیه تی بپرسین : ئایا کورد نه یزانی و نازانێت سیاسه ت بکات و به چاکی هاوکێشه سیاسی و سه ربازیه کان بخوێنێته وه ،بۆیه هه مو جار ده که وێته داوێکه وه ، یان کورد دۆستی نیه و
هه موو دونیا دژی کوردو به دیهاتنی ئامانجه سیاسیه کانین؟
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی و
شاره زایانی کاروباری کورد ، پێیان وایه
( په یه ده ) یان ده بوایه له گه ڵ ڕژێمی ئه سه د تێکی نه دایه و له به ره ی سوریا - ئێران - ڕوسیا بمابایه ته وه، یان هاوپه یمانییه کی ستراتیجی تۆکمه ی له گه ڵ به ره ی میانه ڕه وی ئۆپۆزسێوندا گرێ بدایه ، که ئه گه ری هه بوو پێکه وه ڕژێمیان به چۆکدا بهێنایه و ئه و کات کورد لایه نێکی به هێزی هاوکێشه که و چاره سه ر ده بوو..
هه ندێکیش پێیان وایه، په ل ها ویشتنی هێزه کانی سه ر به ( په یه ده ) به ناوی هێزه کانی سوریای دیموکراته وه
(هه سه ده) بۆ ناو چه و شاره سوریه کانی دیکه - ڕه ققه و دێرالزور - و
ئه وانیتر ، هه ڵه یه کی دیکه بوو ،
شه ڕێکی به وه کاله ت بوو بۆ ئه مریکاو له هه مانکاتدا ڕژێمی سوریا ، کردیان .
سه دان گه نجی کوردیان کرده قوربانی بۆ ئازادکردنی ئه و شارو شارۆچکانه ، به بێ ئه وه ی به رهه مێکیان ده سکه وێ.
دیاره ناکۆکی (په یه ده) له گه ڵ هێزه کوریه کانی دیکه ی ڕۆژئاواو حساب بۆ
نه کردنیان ، ئه ویش بۆ خۆی بێ کاریگه ریی نابێ له سه رکۆی ڕه وشی سیاسی و کۆمه ڵایه تی کورد و داهاتوی ڕۆژئاوای کوردستان.

أهم أخبار