چەند دێڕێک بۆ ٨ ی ئازار
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

چەند دێڕێک بۆ ٨ ی ئازار

سڵاو له دایک له خوشک له کچ له خێزان له هه موو ئافره تان..
هیوادارم خه مخۆرانه ،ئه م
چه ند خاڵه م لێ وه رگرن :-

١- ئافره ت به گشتی سته می لێکراوه و ده کرێ ،نه ک ته نها
لێره، به ڵکو له هه موو دونیا.
به ڵام دیاره به ڕێژه ی جیاجیا.

٢- شێوازی داکۆکی کردنی ڕێکخراوه کان له مافی ئافره ت شێوازێکی دروست نیه ، چونکه پیاو و ژن وه کو ته واوکه ری
یه کتر نازانن و ناناسن ،به ڵکو ژنان له دژی پیاوان هانده ده ن .. به مه ش له بری ئه وه ی ئاو
به سه رئاگردا بکه ن و چاره سه ر ی کێشه که بکه ن ، زیاتر قووڵی ده که نه وه و ئه م دوو مرۆڤه
به رامبه ر یه کتر دڕدۆنگ
ده که ن. له مه شدا نه ژن
نه پیاو نه خێزان نه کۆمه ڵکه سوود وه رناگرن.

٣- په له یی و هه ڵچوون له
هه نگاوه کانی ئه م ڕێکخراوانه و خه باتیان له پێناو مافی
ئافره تدا، به دی ده کرێ .بۆیه
زۆرجار کاره کانیان لێکه وته ی
باشی نابێ .

٤- یاسای قه ده غه کردنی فره ژنی که په رله مان به حساب له به رخاتری ژنان ده ریکرد - به ڕای من - زیانی گه وره ی به توێژی ئافره ت گه یاندو ڕێژه ی
قه یره یی و مانه وه ی بێوه ژنانی زیاتر کرد،چونکه ڕێگه ی شووکردنی له به رده میاندا
ته سک کرده وه . ئه مه ش بۆ مه ودای دوورو له سایه ی
قه یرانه کانی هه رێم و بێ پلانی حکومه ت و بێکاری گه نجان ، زیاتر مه ترسیه کانی له سه ر کۆمه ڵگه ده رده که وێت.

٥- یاسای ژماره ٨ ی ساڵی ٢٠١١ ناسراو به یاسای ڕێگری له توندو تیژی ، هێشتا نه توانراوه وه کو خۆی جێ به جێ بکرێ ،چونکه وه کو زۆر یاسای تر ،زه مینه ی جێ به جێکردنی بۆ سازنه کراوه.

٦- بۆ ڕێگریکردن و سنوردارکردنی توندو تیژی له دژی ئافره تان ،پێویسته به دوای
چاره سه ری خۆماڵی و
ڕه سه ندا بگه ڕێین ،نه ک له
(چین و فه رەنسا) وە هاورده ی
بکه ین.

٧- له ئه نجامی هه نگاوی
نامه حکه م و شێوازی هه ڵه ی
کارکردنی داکۆکیکه ران له مافی ڕه وای ئافره تاندا ، له دوای
ڕاپه ڕین توندو تیژی به رامبه ر
واته توندو تیژی ژنان به رامبه ر
پیاوان سه ری هه ڵداو ئه مه ش مه ترسییه کی دیکه ی
هه ڵوه شانه وه ی خێزانی لێ که وته وه و ئاماره کانی
(یه کێتی پیاوانی کوردستان ) جێی مه ترسی و مایه ی
شه رمه زارین بۆ هه مولا.

٨ - کێشه کۆمه ڵایه تیه کان
به گشتی و کێشه ی ئافره ت
به تایبه تی ، هه ستیارو
مه ترسیدارن و پێویسته زانستیانه وبه شێنه یی و وردی و
به له یه کتێگه یشتن و دوور له کاردانه وه وئیستفزازی به رامبه ر
کاریان بۆ بکرێ و چاره سه ریان
بۆ بدۆزرێته وه ،نه ک به
په له پڕوزێ ولاساییکردنه وه ی
خه ڵکانێک،که باری ئابوری و
کۆمه ڵایه تی و که لتورو
واقعیان له گه ڵ ئێمه زۆر
جیاوازه.. هه روه ها به
ڕه چاو کردنی ئه و ڕاستیه
که کات - زمن - هه میشه
به شێکه له عیلاج.

٩- (ئه نجومه نی باڵای خانمان) که به یاسا بۆ داکۆکیکردن له مافی ئافره تان پێکهاتوه ،
له جیاتی ئه وه ی په رله مان پڕۆژه باران بکات ، با کار له سه ر
دۆزینه وه ی میکانیزمی گونجاو بکاته وه ،بۆ به دیهێنانی
ئاشته وایی له نێوان ئه م دوو ڕه گه زه دا ، با زیهنیه تی داکۆکیکردنیان له مافه کانی
ئافره ت، فراوانتر بکه ن و
له خه می ئاسوده یی خێزان و ئارامی کۆمه ڵگه ی کوردستانه وه سه رچاوه بگرێت ، که ئه مڕۆ
به ده ست چه ندین قه یرانه وه
گرفتاره، نه ک ئافره ت به ته نها
بکه نه ته وه ری کارو خه باتیان.

أهم أخبار