هه‌موو جار گله‌یی له راگه‌یاندنی كوردی ده‌كه‌ین ده‌ڵێن: زۆر ته‌قدیری بارودۆخی كوردستان ناكات وگله‌یی زۆرمان لێ هه‌یه، به‌ڵام وادیاره ئه‌وه ئاراسته‌ی هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانی جیهانه، له دوای رووداوه‌كانی دوو مزگه‌وته‌كانی نیوزله‌ندا، قوناغێكی مه‌ترسیدار روو له جیهان ده‌كات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن عه‌قل و ویژدانه‌كان زوو مشوری نه‌خۆن، ئه‌وه‌ی روویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاساوی نیه وقه‌بول نیه، به‌ڵام تازه روویدا، ده‌بی به ویژدانه‌وه سه‌یری هه‌لوێسته جوامێره‌كانی ئه‌وروپاش بكه‌ین تاوه‌كو نه‌كه‌وینه داوی مه‌به‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاشوب وناخۆشی و جه‌نگ و فیتنه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بنێنه‌وه، ئه‌و ئه‌وروپایه هه‌ڵوێسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی جێگای ته‌قدیر و پێزانینه، چه‌ندان ساڵه خه‌ڵكی ئێمه له خۆ ده‌گرن و ده‌یانپارێزن و خه‌ڵك به وێژدان و دادپهروهیان تێدا هه‌ڵكه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی رژێمه‌كانی خۆیان ده‌یان كوژن ئه‌وان دالده‌یان ده‌ده‌ن و به‌خێوان ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی ده‌رمان و ئه‌و كه‌رستانه‌ی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن له‌م ولاتانه دروست ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه كه‌سانێك هه‌ن هه‌ر له ئه‌وروپا نه‌خۆشی بلاو ده‌كاته‌وه، و پشتگیری له دیكتاتۆر و رژێمه سه‌ركوتكه‌ر و گهندهكان ده‌كات، وخه‌ڵك به كویڵهو وخزمه‌تكاری خۆیان ده‌زانن بۆیه گرنگه گوتاره‌كانمان ئاراسته هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌وروپا نه‌بێت وهبهیك چاو سه‌یر نه‌كرێن باشه‌كانیان دۆست برا ئێمه‌ن و پشتگیریان ده‌كه‌ین، خراپه‌كانیان خراپن و ده‌بێ وه‌ك هه‌ر كه‌سێك خراپ سه‌یر بكرێن جا له‌وی بن یان لێرانه یان له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا.
هێز و هه‌قانیه‌تی موسڵمان له‌وه دایه دژی هیچ كه‌سێك نیه ئه‌گه‌ر خراپیش بێت به‌ڵكو دژی خودی خراپیهكهیه، مرۆڤه‌كان لای ئێمه رێزلێنراون و پێگه‌و رێزی تایبه‌ت به مرۆڤبونی خۆیان هه‌یه، بۆیه ده‌بی موسڵمانه‌كان ههشیار بن نه‌كه‌ونه داوی فتنهوه و دواتر ببنه قوربانی نه‌زانینی خۆیان، هاندان بۆ توند و تیژی نه‌كرێت دواتر بهرووبومهكهی بۆ به‌رامبه‌ر ده‌بێت، دواتر حازینهی ئیسلام وموسڵمانان ئه‌و ئه‌وروپایه‌یه ماده‌م عه‌داله‌ت و عه‌قلانیه‌ت تێیدا سه‌رمه‌شقه.
هه‌موو خاوه‌ن عه‌قلێك ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته كردویه‌تی به‌ته‌نیا نیه و خه‌ڵكی دیكه و له وڵاتی دیكه‌ش هه‌ن مه‌به‌سته‌كانیان تێكدان وشێواندنی ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی ئه‌وروپایه و له‌ق كردنی پێگه‌و حه‌وانه‌وه‌ی موسڵمانه‌كانه و تێوگلانیان له كاری توند و بی هوده، بۆیه ده‌بی زۆر به عه‌قلانی و له‌سه‌ر خۆ سه‌یری بابه‌ته‌كه بكرێت، پرۆژه‌ی ته‌مكین پێویستی به قوربانی دان هه‌یه.