پڕۆژه، ڕایەڵەیەك بۆ مێدیا له کوردستاندا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

پڕۆژه، ڕایەڵەیەك بۆ مێدیا له کوردستاندا


به داخه وه كه ناڵه کانی ڕاگه یاندن له هه رێمی کوردستاندا ،تا ئێستا هیچ (چه ترێک ،چوارچێوه یه ک ،ڕایه ڵه یه ک) کۆیان ناکاته وه . به ڵکو له کێبڕکێیه کی بێسه روبه ردان ، له کاتێکدا که ئه م هه رێمه له به رده م هێرش و هه ڕه شه ی جۆراو جۆردایه ،که ده کرێ ئه م که ناڵانه وه ک خاڵی هاوبه شی نێوانیان، کاری هاوبه شی له سه ربکه ن.
له وانه :- یه که م/ هه ڕه شه ی مادده هۆشبه ره کان، که مه ترسیدارترین هه ڕه شه یه بۆ سه رگه نجانی هه رێم و به رده وامیش وه کو ئاگری ناو پووش ،
له په ڕه سه ندندایه.
دووه م / هه ڕه شه ی ئامێره ئه لیکترۆنیه کان و زیاده ڕه وی له خراپ به کارهێنانیان ،له لایه ن گه نجان و هه رزه کاران و منداڵانه وه و کاریگه ریی نه رێنی له سه ر ته ندروستی و ئاستی زانستی قوتابیان و خوێندکاران.
سێیه م / هێرشی که لتوری بێگانه بۆ سه ر که لتورو داب و نه ریتی ڕه سه نی کورده واریمان. وه ک شێواندنی جل و به رگی کوردی و ئاوازومۆسیقاو گۆرانی کوردی و شتی تریش.
چواره م / هه ڕه شه کان بۆ سه ر زمانی کوردی و زیاتر پارچه پارچه کردنی. زۆر پرس و بابه تی دیکه ی هاوبه ش ،که پێموایه زۆربه ی ئاراسته کان هاوڕان
له سه ر مه ترسییان. بۆیه من لێره وه ، وه کوڕۆژنامه نوسێک داوا له ده زگا سه ره کیه کانی ڕاگه یاندن ئه که م به جیاوازی ئینتما و ئا راسته یان، له نزیکترین ده رفه تدا ، کۆببنه وه و ڕایه ڵه یه ک بۆ خۆیان دروستکه ن و تا ئه و کاته ی به شێوه یه کی ڕه سمی ، (چوارچێوه یه کی نیشتمانی بۆ ڕاگه یاندن) داده مه زرێ، هه ندێ کاری هاوبه ش و هه ڵمه ت و که مپه ین بۆ به رژه وه ندی گشتی ئه نجام بده ن.

أهم أخبار