ئەبوبەكر هەڵەدنی: دیسانەوە بەڕێز بارزانی نائومێدی كردینەوە !
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەبوبەكر هەڵەدنی: دیسانەوە بەڕێز بارزانی نائومێدی كردینەوە !


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ڕەخنەی توند لە وتەكانی مەسعود بارزانی دەگرێت كە لە قەزای باشيك پێشكەشی كرد و ڕایدەگەیەنێت بارزانی دیسانەوە نا ئومێدی كردوون و پێشی وایە قسەكانی وەك ئامۆژگاری وابووە وەك ئەوەی بەشێك نەبێت لە كێشەكان.


ئەبوبەكر هەڵەدنی لە بابەتێكدا بە ناویشانی(دیسانەوە بەڕێزبارزانی نائومێدی كردینەوە) دەڵێت" زمانی هەڕەشە بەقسەكانی كاك مەسعودەوە دیار بوو،لەكاتێكدا هەموان جاوەڕوانی ئەوەبووین ،ئۆخەی داعش لە تیاچونە وبەرەو زبڵدانی مێژووخلۆردەكرێتەوە،ئینجانۆرەی لاكردنەوەیە بەرەوناوماڵی خۆمان وڕاگەیاندنی ئاشتەواییەكی نیشتیمانی بناغەدار،بەڵام ئەم قسانە پێمان دەڵێ ئاسۆكانی چارەسەر هێشتا دوورە وترازان نزیك ترە لەسازان."


هەروەك نوسیویەتی" پارتی دەبێت ڕكابەرەكانی ڕاكێشێتە سەرمێزی گفتوگۆ نەك ناچاریان بكات بۆبڕیاری هەڵە ودووركەوتنەوەی زیاتر،چو نكە پارتی دەڵین لە۳۱ئاب (ناچاربووین)بۆیە نابێت بەرامبەرەكا نی ناچاربكات كەزەمینەی ناچاری ودەستلەپشتدان لەوبارەوەهەیە،بەڕای من پارتی لەهەمان دۆخی غروری یەكێتی پێش ۳۱ئابدایە وعلاقاتی دەرەوە وپارەی نەوتی دزراو تەواو مەستی كردوون".


دەقی بابەتەكە:


دیسانەوە بەڕێزبارزانی نائومێدی كردینەوە !


ووتەكانی ئەمڕۆی جەنابی كاك مەسعود جێگای هەڵوەستە لەسەركردن وشەن وكەو كردنە،سەرەتادەبێت هەمووكوردێك ،هاونیشتمانیەكی ئەم هەرێمە ،گشت مرۆڤ دۆست وئازادیخوازێك دڵخۆش بن بەسەركەوتنەكانی پێشمەرگە وتێكشكانی تیرۆریستانی داعش،وەبەدڵنیاییەوە نابێت جارێكی دی ئەوناوچانەی بەخوێنی گەشی پێشمەرگە ئازاد كراون جارێكیتر دەست بەرداریان بین وچاوەڕێی مادەیەكی مردووی ناودەستوری وەك سەدوچل بكەین بۆمان بێنێتەوە ناوئامێزی نیشتیمان،هەروەهانابێت سازش لەسەر دەسكەوتە دەستوریەكانمان بكەین وبگەڕێینەوە دواوە بۆفدرالیەتی پارێزگاكان وچەپڵەكوتان بۆمالكی وعەبادی.
تائێرە دەبێت لەگەڵ بارزا نی بین وسەدلەسەدپێكاویەتی وبەڵام:
۱/داواكاری چارەسەری كێشەی موچە لە بەغداد ناچاریە وكارتی گوشارە،بەرئەنجامی سیاسەتی دارایی شكست خواردووی حكومەتە،كەتائێستا بێ باكانە مامەڵە دەكات.
۲/نابێت نەشوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە وامان لێ بكات كێشەكانی ناوخۆنادیدە بگرین وچاویان لێ بنوقێنین.
۳/كاك مەسعود واقسەی دەكرد وئامۆژگاری دەكردین وەك ئەوەی لەهەسارەیەكی تربژی وبەشێك نەبێت لەكێشەكان ،لەكاتێكداقەیرانی دارایی بەرئەنجامی كێشەسیاسیەكەیەو بەتایبەت كورسی سەرۆكایەتی هەرێمە.
٤/زمانی هەڕەشە بەقسەكانی كاك مەسعودەوە دیار بوو،لەكاتێكدا هەموان جاوەڕوانی ئەوەبووین ،ئۆخەی داعش لە تیاچونە وبەرەو زبڵدانی مێژووخلۆردەكرێتەوە،ئینجانۆرەی لاكردنەوەیە بەرەوناوماڵی خۆمان وڕاگەیاندنی ئاشتەواییەكی نیشتیمانی بناغەدار،بەڵام ئەم قسانە پێمان دەڵێ ئاسۆكانی چارەسەر هێشتا دوورە وترازان نزیك ترە لەسازان.
۵/پارتی دەبێت ڕكابەرەكانی ڕاكێشێتە سەرمێزی گفتوگۆ نەك ناچاریان بكات بۆبڕیاری هەڵە ودووركەوتنەوەی زیاتر،چو نكە پارتی دەڵین لە۳۱ئاب (ناچاربووین)بۆیە نابێت بەرامبەرەكا نی ناچاربكات كەزەمینەی ناچاری ودەستلەپشتدان لەوبارەوەهەیە،بەڕای من پارتی لەهەمان دۆخی غروری یەكێتی پێش ۳۱ئابدایە وعلاقاتی دەرەوە وپارەی نەوتی دزراو تەواو مەستی كردوون.
ئێستاتێدەگەین ئێمە تەنها كێشەی ئیسڵاح وحوكمڕانی ویاساسەروەری وعەدالەت وپاراستنی شكۆی مرۆڤ ونانمان بەتەنها نیە،دەهێندە ی ئەوكێشانە پێویستمان بەڕێبەرێكی گەورەیە بەزمانی گەورەوئامێزی گەورەوفراوان وهەنگاوی گەورە وسازشی گەورە وبڕیاری گەورە پێشمان بكەوێت كێشەكانمان بۆبچوك بكاتەوەوبەرەوخەونی گەورەودونیابینی گەورە بمان بات كەهەموان لەسایەیدا بحەسێینەوە.
ئەبوبەكرهەڵەدنی 16/11/2016

In case you missed it