كوردیو - هەولێر
بێ سەرو شوێنكراوێكی سەردەمی شەری ناوخۆی نێوان پارتی و یەكێتی كەیسێكی ترسناكی خۆی ئاشكرا دەكات لەوەی 21 ساڵ پێش ئستا لە ناوچەی بێستانەی نزیك بنەسڵاوە لەلایەن هێزەكانی پارتیەوە دەستگیركرا كە تەمەنی 15 ساڵان بوەو دوای ئەوەی بردراوە بۆ پاراستن لە مەسیف لەوێ لاقە كراوەو ناوی ئەوانەش ئاشكرا دەكات كە لەساتی لاقەكردنی لەوێ بوونە .
ئەژین عەبدوڵا، یەكێك لەو پێشمەرگانەی یەكێتی كە لەسەردەمی شەڕی ناوخۆ لەلایەن هێزەكانی پارتیەوە دەستگیركراوە دوای 21 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دەستگیركردنەكەی چیرۆكێكی هەژێنەری خۆی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: 21 ساڵە نهێنيەك لەدڵمايه هيج شەوێك نايەڵێت بە ئیسراحەت سەربكەمە سەر سەرین و بخەوم ، 21 ساڵە ژیانی لێ تاڵ كردوم و نەمتوانیوە دەریببڕم لەبەر شەخسیەت و ئابڕوی خۆم ، تا بەكەم لەناو كۆمەڵگاكەم سەیر نەكرێم و بەڵام لەوە زیاتر خۆم بۆ راناگیرێتت و تەحەمول ناكەم .
ئەو بێسەروشوێنكراوەی شەڕی ناوخۆ دەڵێت: 21 ساڵ لەمەوپێش كە ئەو كات تەمەنم 15 ساڵان بوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەكم لەلایەن هێزەكانی پارتیەوە لە بێستانە دەستگیركراین لە ساتی شەڕی ناوخۆ ، هەر ئەو كاتیش بريارياندا لەو شوێنه گوللـه بارانمان بكەن، بەڵام من هاوارم كردوو ووتم: من نەكوژن من ئامۆزای (ع -ت)م ئەویش لەوكاتەدا لە شوێنەكە ئامادەیی هەبوو بۆیە بردیانم بۆ لاى ناوبراو و وتی: كوری كێی ، وتم فڵانە كەس ، دوای چەند پرسیارێك لێم بڕياريان دا كه نەمان كوژن ، بردیانین بۆ سجنی ئاسایشی گشتی لەهەولێر و دوای 2 شەو بە فەرمانی مەسعود بارزانی براین بۆ دەزگای پاراستن لە مەسیف .
ئەوەیشی ئاشكرا كردووە: دوای چەند شەوێك لە ژێر زەمینەكەی پاراستن ، شەوێكیان كاتمژێر 12ی شەو هاتن بردیانمە قاتی سەرەوەو بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵم ئەو كات (كەريم سنجارى و سيداد بارزانى براى مەسعود بارزانی) پاراستنیان دەبرد بەڕێوە ، حاكمێكی لێكۆڵینەوەی لێبوو ناوی (ح پەرلەمان) بوو ، دواى چەند پرسیارێك لێم من نكوڵیم كرد لەوەی گوايه من هيچنيم و یەكێتی بە زۆر منی هێناوە بۆ ئەو شەڕەو نان و فیشەكیان پی هەڵگرتووم ، باوەڕیان پێ نەكردم و دوای لێدان و ئەشكەنجە ، بەوەشەوە نەوەستان و برديانم له ناو حەمامێكدا لاقەیان كردم ، هەرچەند پارامەوە لێیان و هاوارم كرد بۆ خوا ، بەڵام سووربون لەسەر ئەو كارە قێزەونەی خۆیان .
لە درێژەی ئاشكراكردنی چیرۆكە كارەساتباریەكەی دا ئەژین عەبدوڵا لەلاپەرەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رودەكاتە مەسعود بارزانی و دەڵێت: لێرەوە پێت دەڵێ: تاوانی من چی بوو بۆ وتانا لێ كردم خۆ جەنابتان ئاگاداربوون بۆ هێشتتان وام لێ بكەن، یان بۆ منتان ئازادكرد من 21 ساڵە بەو ئازارەوه ئەتلێمەوهو تاوانەكەم هێندە گەورەبوو بەو شێوە ناشیرینە تەعزیبتان دام .
ئاشكراشی كردووە: ئەو كەسانەی لەو شەوەدا ئاگاداری ئەو لاقەكردنە بوون پلەكانیان ملازم بووە بە ناوەكانی (ملازم م) و (ملازم ئـ ) و (ملازم ن) ئەمانەش لەوێ بون و ئێستا هەر سێكیان ماون و پۆستی باڵایان هەیە لە دەزگا ئەمنیەكانی پارتی و كاك مەسعود هەموو كات ئامادەم بە بەڵگەوە ئەم قسانەت بۆ بسەلمێنم و ئامادەم روبەڕوو بۆت بسەلمێنم .
پێشریش ئەو بێسەرو شوێنكراوەی شەڕی ناوخۆ چەند بەڵگەیەكی زیندانی بڵاوكردەوەو تێیدا تیشكی خستەسەر ئەوەی لەتەمەنی 15 ساڵیدا بۆ ماوەی ساڵێك لە ژورە تاریك و نهێنیەكانی پاراستن بوەو ئەشكەنجەی جەستەیی و دەرونی و ئەخلاقی دراوەو وێنەیەكیشی بڵاوكردەوە كە هاوڕێیەكی بوو بەناوی سامانی عەریف عەلی و ڕایگەیاند: تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیتری .
م-ع-ك