فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی ڕاگەیاند، هۆكارەكەی لەكوردیو بزانە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی ڕاگەیاند، هۆكارەكەی لەكوردیو بزانە



بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی دابەشنەكردنی موچەو بێباكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارمانداوە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بكەین.

 

ئەمڕۆ یەك شەممە، سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بینای پەرلەمانی كوردستانەوە ڕایگەیاند: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەهۆی بێباكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و دابەشنەكردنی مووچە، بایكۆتی دانیشتنی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

 

 

In case you missed it