وابریارە بەغدا بری 450 مێگاوات كارەبا لە هەرێم بكرێت و پەرلەمانتارێك زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت كەوا ئەو بڕە پارەیە نادرێتە حكومەت.
سەعد مەتڵەبی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند : حكومەتی فیدراڵ بۆی نیە بەپارە كارەبا لەحكومەتی هەرێمەوە هاوردە بكات، چونکە ئەو كارە پێویستی بەبڕیاری فیدراڵی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق كارەبا لەكۆمپانیایەكی ئەهلی لەهەرێم لەپیاوێكی خاوەنكار دەكڕێت و پەیوەندی بەحكومەتی هەرێمەوە نیە و ئەو پارەیەش کە دەدرێتە ئەو كۆمپانیایە ناچێتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمەوە.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئەو كارەبایەی كە بەغدا لەهەرێمی دەكڕێت هی حكومەت نیە، بەڵكو هی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانە و بڕەكەشی 450 میگاواتە.