بەپەلە...جارێكی دیكە كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروستبوو
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بەپەلە...جارێكی دیكە كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروستبوو

كەمێك پێش ئێستا دوبارە كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر سەری هەڵدا و بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێك بەهۆیەوە تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

دوای كارەساتە گەورەكەی دوێنێ پێنج شەممە كە كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروستبوو و تیایدا بە شێوازێكی فەرمی ڕاگەیەندرا لە نەخۆشخانەكە 5 تووشبوو گیانی لەدەستداوە ، بەڵام بەپێی وتەی چەندین شایەتحاڵ ڕۆژی پێنج شەممە 18 هاوڵاتی بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستداوە ، بەڵام لایەنی حكومی ئەو ژمارەیە ڕەت دەكەنەوە.

پەیامنێری كوردیو پێی ڕاگەیاندین : بۆ جارێکیتر لە نەخۆشخانەی رزگاری کێشەى نەمانى ئۆکسجین دروستبووە و لە ئێستادا بەشێک لە کەسوکاری نەخۆشەکان بە دەم هاوار و گریانەوە باسیان لەوە دەكەن، کە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و نەبوونی ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە نەخۆشەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە سەدان کەس لە کەس و کاری توشبووانی کۆرۆنا لە بەردەم نەخۆشخانەکەن و هێزێکی ئەمنی زۆریش لەو ناوچەیە بڵاوەیپێکرابوو.

 

In case you missed it