به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری ئه‌حمه‌د ئاباد له خۆرئاوای هندستان به‌هۆی سووتانی كه‌لوپه‌له شه‌خسییه‌كانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی پزیشكی، ئاگرێك كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هندستان ده‌ڵێن، ئاگره‌كه به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ به‌شی چاودێریی ورد له نه‌خۆشخانه‌كه كه ژماره‌یه‌ك توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بووه. ده‌شڵێن، هه‌تا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه، هه‌شت توشبوی كۆرۆنا كه له‌و به‌شه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سێ ژن و پێنج پیاو بوون.
لە سەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆنا تائێستا له هندستان یه‌ك ملیۆن و ٩٦ هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٠ هه‌زار و ٩٩ توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.