حكومەتی هەرێم بە سێ سەرچاوەی داهاتەوە، ناتوانێت مووچەی مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا دابەش بكات.
لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە رێگەی هەریەك لە داهاتەكانی نەوت و ناوخۆ و خاڵەسنورییەكان و هاوكاری هاوپەیمانان پارەی بۆ دێت بەڵام بە دوو مانگ جارێك مووچە دابەش دەكات ،چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت: حكومەتی هەرێم لە دابینكردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان شكستی هێناوە.