پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات حکومەت موچەی نیە، بەڵام دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، ئەوەش بەبەڵگەی ئەوەی لەم ماوەیدا ١٥٠ کەس ڕاهێنانی پێکراوە بۆ دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە.
دابان محەمەد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی” چه‌ند ساڵێكه، یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و كه‌سیان دابمه‌زرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە حكومه‌تێك تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت! وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه كه‌ركوكى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتى خۆپیشاندنى پێبكرێت، هێشتا بەردەوام خەڵکی بۆ دابمەزرێت، ئەمە جگه له به‌ئه‌منى كردن و به‌سه‌ربازگه كردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و تهفیسرێك هه‌ڵده‌گرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراشی دەکات یەکێتی و پارتی جگە لە هاوکاری هاوپەیمانان ده‌یان ملیار دۆلاریان لهبهردهستە کەچی نه‌خزمه‌تی پێشمەرگەی پێ دەکەن، نه یهكیانخستن و به‌نیشتمانیان كردن بەڵکو ناكۆكى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتركردوه، چه‌ند ساڵێكه پله بهرزكردنهوهشیان ڕاگیراوه.
دابان محەمەد باس لە مەترسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکات و دەڵێت بەهۆی دەستیوەردانی بەردەوامی بەرپرسانی یەکێتی و پارتیەوە هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك هه‌ردوو حزبیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه پێیان وتون، ماندوبون له بونى ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنى حزبى و شه‌خسى ئه‌و هێزانه و ڕه‌نگه له داهاتودا به‌جێیان بهێڵن و هاوكارییه‌كانیشیان ڕابگرن.