پاشەكەوتكردن ودواكەوتن و لێبڕینی مووچە لە سیما دیارەكانی حكومەتی هەرێمن
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

پاشەكەوتكردن ودواكەوتن و لێبڕینی مووچە لە سیما دیارەكانی حكومەتی هەرێمن

دواكەوتن و پاشەكەوت و لێبرینی مووچە ماوەی پێنج ساڵە لەسیمادیارەكانی حوكمداری كوردستانن لە دابەشكردنی مووچەدا، وەك نەریت و جارێكیتر بەیاسا حكومەت دەیەوێت بە پاساوی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا تا ساڵی 2020 بەردەوام بێت لە بڕینی 21% ی مووچە ،هەرچەندە لەسەرەتاوە بریاربوو بۆ تەنها مانگێك بێت بۆ سێ مانگ دەچێت هێشتا لێبرینی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە .

مامۆستایەك لەبارەی دواكەوتن و پاشەكەوت و لێبرینی مووچەدەڵێت گرفتێكی گەورەیە بۆ مووچەخۆران و ئێمە لەسەرەتای لێبرینی مووچە خۆپیشاندان و گردبونەوەمان ئەنجامدا بەڵام وتیان ئەم لێبرینە تەنها بۆ یەك مانگە بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا بەردەوامەو دەوترێت تاكۆتاییی ساڵ بەردەوام دەبێت.

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان كە ژمارەیان 23 پەرلەمانتار بوو یاداشتێكیان لە بارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەبارەی برینی مووچەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە ،بەڵام شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت پەرلەمانی كوردستان كەمتەرخەم یووە و نایەوێ بابەتەكە بە ئەنجام بگات و حكومەتیش نیەتی نیە جارێكیتر  موچە زیاد بكات ئەگەر كەمی نەكاتەوە.

 

In case you missed it