ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیك دەبێتەوە لە 28 ملیۆن
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیك دەبێتەوە لە 28 ملیۆن

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 27 ملیۆن و 601 هەزار و 588 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 889 هەزار و 652 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 27 ملیۆن و 601 هەزار و 588 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 19 ملیۆن و 68 هەزار و 574 تووشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و 14 هەزار و 362 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، شەش ملیۆن و 494 هەزار و 708 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

In case you missed it