نرخی دراوەكان لەسەر ئاستی دۆلار و یۆرۆ و تمەن و لیرە لە هەرێمی كوردستان ماوەی هەفتەیەكە جێگیری بەخۆوە بینیوە.
كۆمپانیای هەتوان بۆ ئاڵوگۆری دراو لە شاری هەولێر بڵاوی كردەوە ، نرخی ئەمرۆی (100) دۆلار بەرامبەرە بە (123.000) دیناری عێراقی.
ئەمەش نرخی دراوەكانە:
100 دۆلار به 123 ههزار و 300 دیناره.
100 پاوەند بە 160 هەزار و 200 دینارە.
100 یۆرۆ بە 143 ههزار و 300 دینارە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 530 هەزار تمەنی ئێرانییە.
100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 700 دینارە