وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئێران ١٠ هێنده زیاتر یۆرانیۆمی له‌و بڕه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییدا دیارییكراوه، كۆگا كردووه.
مایك پۆمپیۆ له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دواوه.
پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی تاران ١٠ هێنده زیاتر یۆرانیۆمی كۆگاكردووه له‌و بڕه‌ی كه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی كه به (JCPOA) ناسراوه، بۆی دیارییكراوه و رێگه‌ی پێدراوه و روو له هه‌ریه‌ك له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه: "پێویسته وڵاتانی E3 و وڵاتانی دیكه ئه‌و راستییه په‌سه‌ند بكه‌ن كه رێككه‌وتننامه‌كه بووه‌ته مێژوو، و هاوڕابن له‌گه‌ڵ ئێمه كه سزای قورس‌تر (به‌سه‌ر ئێران‌دا) بسه‌پێنین".
- ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌كه كشابوویه‌وه
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ناسراو به (JCPOA) له ساڵی ٢٠١٥دا له‌نێوان ئێران و له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا، چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی چاودێرییكردن و رێكخستنه‌وه‌ی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی ئێران و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر تاران، واژووكرا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له كۆشكی سپی، واشنتۆن له رێككه‌وتننامه‌كه كشایه‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا كرد. ئێران خوازیاربوو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه رێگه له واشنتۆن بگرن له سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان، به‌ڵام له‌مه‌دا شكستی هێنا، هه‌ر بۆیه له ته‌مووزی ٢٠١٩دا ژماره‌یه‌ك له مادده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه و رۆژی ٥ی كانوونی دووه‌میش، سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی كه له رێككه‌وتننامه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو، هه‌ڵپه‌سارد.