نرخی نەوت دوای دابەزینە گەورەكە دەستی بە بەرزبویەوە كرد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

نرخی نەوت دوای دابەزینە گەورەكە دەستی بە بەرزبویەوە كرد

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و لە ئێستاشدا نرخەكان تاڕادەیەك ڕوویان لەبەرزبونەوە كردووە بەجۆرێك بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە 37 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنتیش بۆ 40 دۆلار و 43 سەنت بەرزبویەوە.

لەسەرەتای هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت گەیشتە (46) دۆلار ئەمەش بەرزترین نرخی بوو لەماوەی (6) مانگی رابردوو ، بەلام لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نرخەكەی بۆ (43) دۆلار دابەزی.

ئاستی کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی پێشبینینەکراو بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک هەشت ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

 

In case you missed it