شەوی رابردوو مامۆستا عبدالطيف جەلال کەسایەتی کۆمەلایەتی وبانگخوازی ناسراوی هەلەبجەو سلێمانی بەڤايرۆسى كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد و پێشنیوەرۆی ئەمرۆش بە خاكسپێردرا.
مامۆستای كۆچكردوو كەسایەتیەكی دیاری شاری هەڵەبجەو سلێمانی و كەسایەتیەكی ئاینی و كۆمەڵایەتی و ئەندامی یەكەی بانگەوازی سەر بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو ، لەسەرەتای تەمەنیەوە تاوەكو كۆتا ساتەكانی ژیانی لەخزمەت قورئان و پەروەردەو فێركردن و بەدەم كێشە كۆمەڵایەتیەكانەوە بووە.