ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڕیاریاندا هاتووچۆ و جووڵه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له وڵات ده‌ستپێبكاته‌وه كه به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى پارێزگارى له كۆرۆنا شه‌ش مانگه وه‌ستاوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپانیاى گشتیى هێڵى ئاسنین له عێراق "تالب حوسه‌ینى" وتى: "له رۆژى شه‌ممه‌وه جووڵه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له به‌غدا بۆ به‌سره و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".هێڵى به‌غدا - به‌سره بۆ هێڵى ئاسنین گه‌شتیاران له نێوان پارێزگاكانى به‌غدا، بابل، دیوانیه، موسه‌ننا و زیقار ده‌گوازێته‌وه تا ده‌گاته به‌سره.