پارێزگاری هەڵەبجە وەڵامی ئەو لێدوانە دەداتەوە كە پارێزگاری سلێمانی و ھەڵەبجە خاڵی سەرەکی داواکارییان له‌كازمی ئەوە بوو کەموچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانیان ڕاستەوخۆ لەبەغدادەوە بدرێت.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت : وتلهقهن دووره له ڕاستیه‌وه .... ئه‌سڵی نییه ئێمه داوای موچه بكه‌ین له به‌غداده‌وه شتی وانیه، ، ئێمه نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه له كه‌س ناكه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین، یاداشته‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه، داوای بودجه‌مان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردووه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دەشڵێت : ئێمه حكومه‌تی خۆممان هه‌یه من به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆم ده‌ڵێم كه‌مته‌رخه‌میت له‌یه‌كه‌وه تا هه‌زار، موچه‌ی من لای به‌غداد نییه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی من ئیستحقاقی ده‌ستوری و هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، ده‌شڵێت " من پێم وانیه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه‌بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ به‌غداد مووچه‌یان بچێته‌سه‌ر به‌غداد ئه‌مه كه‌یسی سیاسییه، كه‌یسی پاره نییه، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد.
ئازاد تۆفیق وتیشی : من پێم وانیه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه‌بكه‌ن مووچه‌یان بچێته‌سه‌ر به‌غداد، شاری هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كه 130 هه‌زار كه‌سین له مه‌ركه‌زی قه‌زا و چوار ناحیه پێكهاتووه، ئێمه حكومه‌تی هه‌رێممان هه‌یه و قه‌واره‌یه‌كی خۆیه‌تی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه ده‌بێت شه‌ڕی بودجه و مووچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی بكات. له رومادی و سامه‌ڕا نه‌وت نییه و له نه‌جه‌ف نه‌وت نییه كه‌چی مووچه‌ی ئه‌وان ده‌درێت ئه‌ی بۆ نه‌وتیان به‌ستووه به ئێمه‌وه!.