ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 31 ملیۆن نزیك دەبێتەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 31 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 30 ملیۆن و 697 هەزار و 861 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 956 هەزار و 450 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 30 ملیۆن و 697 هەزار و 861 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 22 ملیۆن و 339 هەزار و 980 تووشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و 401 هەزار و 431 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، شەش ملیۆن و 925 هەزار و 941 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

In case you missed it