وەزارەتی دارایی ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

وەزارەتی دارایی ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچە بۆ یەك مانگ نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2020، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێم هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو: لە ماددەی ١٦ و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازیدا باس لەوەدەكرێت كە كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی و خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠٠٤ و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا.

In case you missed it