گردبونەوەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كەركوك دەستیپێكردەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

گردبونەوەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كەركوك دەستیپێكردەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لەدەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كەركوك دەستیان بە گردبونەوە كردو داوای دامەزراندن و دابینكردنی هەلی كار دەكەن.

پەیامنێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 28-10-2020، لەبەردەم بینای پارێزگای كەركوك دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبونەوەو ڕێگای سەرەكی كەركوك بەغدادیان داخست.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كەركوك داوای دامەزراندن و دابینكردنی هەلی كار دەكەن و پێشتریش چەندجارێكی دیكە گردبونەوەیان ئەنجامداوە و تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك وەڵامی داواكارییەكانیانی نەداونەتەوە.

In case you missed it