ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی چوار كەسی ڕاگەیاند
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی چوار كەسی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی چوار هاوڵاتی ئێرانی و عێراقی بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند كە ماددەی هۆشبەریان لە جۆرەكانی(كریستاڵ – تریاك- حشیش – شروبی میپادون – حەب) پێ بووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بۆ بەڕێزان/ سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن
بابەت /دەستگیر كردنی چوار تۆمەتبار

لە چوار چێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو نایاساییەكان و ‌پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دستگیركردنی تۆمەتبارانی (بازرگان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان) هەر بۆیە لەو چوار چێوەیەدا
بە هاوكاری بنكەی ئاسایشی تەوێڵە و پاسەوانی سنوری ئەو ناوچانە ، هێزەكانمان لە بەرواری (1/10/2020) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بە پێی ماددەی (14ی مخدرات) ، توانیان دوو هاوڵاتی كوردی ئیرانی بەناوەكانی (س . أ . ع) و (ب . س . ش) دانیشتوی شاری (پاوە) دەستگیر بكەن بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە ، لە جۆرەكانی(كریستاڵ – تریاك- حشیش – شروبی میپادون – حەب) پاش دەستگیركردنیان لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە كە ئەو ماددانەیان بۆ هەردوو هاوڵاتی كوردی عێراقی دانیشتوی تەوێڵە بەناوەكانی (ب . ت . ك) و (هـ . ئ . ح) هێناوە لە پاش دەستگیركردنی ناوبراوان دانیان ناوە بە تۆمەتەكەیاندا دواتر پشكینین بۆ ماڵی تۆمەتباران كرا و دەستگیرا بەسەر بڕێكی تر مادەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ئەو مادد هۆشبەرانەدا ، بۆیە هەرچوار تۆمەتبار بە پێی مادەی( 14ی مخدرات) و بەبڕیاری بەڕ‌ێز دادوەر دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆلینەوەی زیاتریش بەردەوامە.

In case you missed it