هێمن هەورامی: پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی هەڵوێستەكانی فەرەنسا دەكات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هێمن هەورامی: پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی هەڵوێستەكانی فەرەنسا دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سەردانی كونسوڵخانەی فەرەنسامان لەهەولێر كرد و وەك پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی فەڕەنسا دەكەین.

ئەمڕۆ چوار شەممە، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: فەڕەنسا تاكە پشتوانی ڕاستەقینەی هەرێمی كوردستانەو هەر هەڵوێستێك لەلایەن هەر فراكسیۆنێكەوە ڕاگەیەندرابێت دژی ئەو وڵاتە ئەوە گوزارشت لە ڕایی پەرلەمان ناكات و هەڵوێستی پەرلەمان ئەوەیە، ئێمە لەپشتیوانی بۆ فەڕەنسا بەردەوام دەبین و پشتیوانی فەڕەنساش بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: فەرەنسا بەردەوام پشتیوانی گەلی كوردیان كردووە، بۆیە ئەمڕۆ هاتووین ڕێز و سوپاس بە گەلی فەرەنسا بگەیەنین.

جێگەی باسە پێشتر لەسەر هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هێرشەكانی بۆ سەر مسوڵمانان، فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی كونسوڵخانەی فەڕەنسایان لە هەولێر كردو پەیامێكی نیگەرانیان گەیاندە ئەو وڵاتە.

 

In case you missed it