وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ،وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له ڕاگه‌یانراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه، چه‌ند خاڵێكی له‌باره‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كار بهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته‌ی كه به‌پێی رێنوێنیی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاری كراوه، بۆ ماوه‌ی 45 چركه، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه و پاش 150 چركه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه كاره‌با زیاد له پێویست به‌كار هاتووه".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه ، "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 30 خوله‌كدا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كار هات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته 45 چركه، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا ئه‌وش خراوه‌ته‌ڕوو ، "ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك ڕوو بدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
جێی ئاماژه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با ، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك و داتاكردنی كاره‌با خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بایش پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، "به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، كێشه و گرفته‌كانی كاره‌با، ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به‌فیرۆچوونی كاره‌باش كه‌متر ده‌بێته‌وه."