دوای ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ڕژی پێنج شهمه لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، وەزارەتی پەروەردە ڕایدهگهیهنێت، كە سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت.
ئهمرۆ چوار شهممه 28 ی تشرینی یهكهمی 2020 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاند، بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، سبەی پێنج شەممە ٢٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ی زایینی، لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
جێی ئاماژهیه ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە سبەینێ پێنج شەممە 12ی (ربیع الأول)ی كۆچییە و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرە (د.خ) بۆیە بەوبۆنەیەوە دەبێتە پشووی فەرمی.